عێراق هێزه‌کانى پاراستنى شنگال( یه‌به‌شه )به‌هێزى فه‌رمى ده‌ناسێنێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى سوپاى عێراق له‌رۆژئاواى نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند که هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى له‌شنگال جێگیرن هێزى فه‌رمین به هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال(YBŞ) یه‌به‌شه‌وه.
جه‌بار نه‌عیمه فه‌رمانده‌ى سوپاى عێراق له‌رۆژئاواى نه‌ینه‌وا له به‌یاننمه‌یه‌کیدا رایگه‌یاند دۆخى شنگال ئارامه و سوپاى عێراق به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پاراستنى شنگال YBŞ ئاسایش و سه‌قامگیرى ناوچه‌که ده‌پارێزن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال هێزێکى فه‌رمین ئه‌وه‌ش داواکه‌ى تورکیاى ره‌تکرده‌وه که به هێزێکى نافه‌رمى باسیانى کردبوو.
دواى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌کانى تر‌ى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه یه‌که‌مجاره به‌رپرسێکى باڵاى سوپاى عێراق سه‌ردانى ناوچه‌که ده‌کات.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار