ئێران؛ 120 هەزار منداڵ بە ناچاریی کار دەکەن

ژمارەی ئەو منداڵانەی پاشماوەکان کۆدەکەنەوە زۆر دەبێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



دامەزراوەیەکی ئێران ئاشکرای دەکات 120 هەزار منداڵی کار لە وڵاتەکە هەیە و ژمارەی ئەو منداڵانەشی پاشماوەکان کۆدەکەنەوە زۆر بوە.

محەمەدڕەزا حەیدەری لێپرسراوی نوسینگەی زیانلێکەوتوانی کۆمەڵایەتی لە دامەزراوەی تایبەت بە ژیانی باشتر (بەهزیستی) لە ئێران رایگەیاند؛ لە ساڵێکدا 14 هەزار و 500 منداڵی ئیشکەر لەسەر شەقامەکانی دەستنیشان کراون کە 10 هەزار و 500 منداڵیان لە لایەن ئەو دامەزراوەیەوە خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکرێت و ژمارەیەکیش لەو منداڵانە ئامادەنەبون خزمەتگوزاریەکان وەرگرن.

حەیدەری ئاماژەی بەوە کردوە کە کۆکردنەوەی منداڵانی سەرشەقام نابێتە هۆی چارەسەرکردنی ئەو دیاردەیە لە ئێران و دەبێت بیر لە چارەسەری ریشەیی ئەو دیاردەیە بکرێتەوە.

بە وتەی ئەو ئەگەر منداڵانی سەرشەقامەکان کۆکرێنەوە ئەوا بە ناچاری رو لە کاری کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکانی پلاستیک و ئاسن و ... دەکەن و لە هەندێک حاڵەتیشدا دور نییە ئەو منداڵانە بە مەبەستی گواستنەوە و بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکان بەکارنەهێنرێن.

وتیشی لە چەند ساڵی رابردودا ژمارەی ئەو منداڵانەی بە نهێنی کار دەکەن و پاشماوەکانی زبڵ کۆدەکەنەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زۆر بوە چونکە حکومەت منداڵانی ئیشکەر لەسەر شەقامەکان کۆدەکاتەوە و رێگرییان لێدەکات.

قەیرانی ئابوریی و کەمبونەوەی داهات و سەرهەڵدانی هەژاریی لە ئێران بە هۆکاری زۆربونی منداڵانی کار لە سەر شەقامەکان لەقەڵەم دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش