ئێران ئۆتۆمبێلەکانی رەوانەی ئەفریقا دەکات

40 هەزار ئۆتۆمبێل رەوانەی سێنیگال دەکات

ئۆتۆمبێلی جۆری (شاهین) لە کۆمپانیای سایپا

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئێران بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە دروستکراوەکانی وڵاتەکەی گرێبەستێکی 10 ساڵە لەگەڵ سێنیگال دەکات و بەرپرسێکیش دەڵێت کاڵای وڵاتەکەیان هەناردەی 49 وڵاتی ئەفریقا دەکەن.

روحەڵڵا لەتیفی، لێپرسراوی ناوەندی بازرگانیی نێوان ئێران و ئەفریقا رایگەیاند؛ لە ساڵێکدا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیارد و 278 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە نێوان وڵاتەکەی و وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا کراوە.

بە وتەی لەتیفی کاڵای ئێرانی رەوانەی 49 وڵاتی ئەفریقا دەکرێت و لە 23 وڵاتی ئەو کیشوەرەوە کاڵا بۆ ئێران هەناردە دەکرێت.

ئاماژەی بەوە کردوە؛ وڵاتی سێنیگاڵ گرێبەستێکی 10 ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیای (سایپا)ی لە ئێران کردوە کە بە پێی گرێبەستەکە لەو ماوەیەدا 40 هەزار ئۆتۆمبێل رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێت.

سێنیگال ئۆتۆمبێلەکانی جۆری (شاهین)ی بە مەبەستی بەکارهێنانی لە هێڵەکانی تەکسی وڵاتەکەی لە ئێران کڕیوە.

فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی دروستکراوی ئێران بۆ وڵاتانی ئەفریقا لە کاتێکدایە بەهۆی تۆکمەنەبون و رەچاونەکردنی ستانداردە جیهانییەکان ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئێران دەبنە قوربانیی نەپارێزراوبونی ئەو ئۆتۆمبێلانە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش