ئێران ناتوانێت بە فەرمیی قەرزەکانی لە عێراق وەرگرێتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رێگەپێدراو نییە دۆلار رەوانەی ئێران بکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی ئێران ئاشکرای دەکات عێراق بەشێوەیەکی فەرمی ناتوانێت قەرزەکانی رادەستی ئێران بکاتەوە و دەڵێت هاوردەکردنی کاڵاش لەو وڵاتەوە کەمی کردوە.

جەهانبەخش سەنجابی، سەرۆکی گشتی ژوری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق رایگەیاند؛ تاران ناتوانێت بەشێوەی فەرمی قەرزەکانی لە عێراق وەرگرێتەوە، چونکە بانکی ناوەندیی وڵاتەکە رێگەپێدراو نییە دراوی دۆلار بۆ ئێران (حەواڵە) بکات.

ئاماژەی بەوە کردوە؛ بەهۆی ئەوەی لە جیاتی بانکی ناوەندیی عێراق گواستنەوەی پارە لە عێراقەوە بە رێگەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئەنجام دەدرێت ئاستی هاوردەی کاڵای ئێرانی لەو وڵاتە کەمی کردوە.

بە وتەی سەنجابی: بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەتی پێنەدراوە پارەکانی ئێران بە دۆلار رەوانە بکات و هەر ئەوەش ئەگەری دانەوەی قەرزەکان و زۆرکردنی ئالوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەم دەکاتەوە.

پێشتر محەمەدکازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە بەغداد وتبوی: عێراق 11 ملیارد دۆلاری پارەی غاز و کارەبای ئێران قەرزارە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش