ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران و ئەوروپا زیاتر لە 15 ملیارد یۆرۆ کەم دەکات

ئەمریکا بە هۆکاری سەرەکیی کەمبونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران دەزانرێت

12 مانگ لەمەوپێش



گومرگی ئێران ئاشکرای دەکات ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەو وڵاتە و ئەوروپا بۆ کەمترین ئاستی 14 ساڵی رابردو دابەزیوە.

لە ئامارەکانی گومرگی ئێراندا دەرکەوتوە؛ لە دوای ساڵی 2017 ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران و وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینوە و هاوکات هەناردەی نانەوتیی ئەو وڵاتە بۆ ئەوروپا 64% کەمی کردوە.

ئاماژە بەوە کراوە هەناردەی نانەوتیی ئێران بۆ ئەوروپا لە دوو ملیارد یۆرۆ بۆ 725 ملیۆن یۆرۆ کەمی کردوە.

لە لایەکی دیکەوە و بە پێی ئامارەکانی ئەوروپا، لە ساڵی 2017 بڕی هاوردەی 27 وڵاتی ئەندامی ئەوروپا لە ئێرانەوە 10 ملیارد یۆرۆ بوە کە لە ساڵی 2021 بۆ 922 ملیارد یۆرۆ کەمی کردوە.

هاوکات هەناردەی ئەوروپا لە ساڵی 2017 بۆ ئێران 10 ملیارد و 50 هەزار یۆرۆ بوە کە بۆ کەمتر لە چوار ملیارد یۆرۆ لە ساڵی 2021 دابەزیوە.

کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی لە ساڵی 2018 بە سەرەکیترین هۆکاری ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ساڵانەی نێوان ئێران و ئەوروپا لەقەڵەم دەدریت کە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و ئەو وڵاتانەی زیاتر لە 15 ملیارد یۆرۆ کەم کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش