‌هێڵی هەژاریی لە تاران بۆ 600 دۆلار بەرز دەبێتەوە

داهاتی مانگانەی کرێکارێک ناگاتە 160 دۆلار

11 مانگ لەمەوپێش



بەهۆی هەڵاوسانی ئابوریی و بەرزبونەوەی نرخی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان رێژە هەژاریی لە پایتەختی ئێران بەرز دەبێتەوە.

محەمەد باقری، ئەندامی دەستەی ئابوریی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ هێڵی هەژاریی لە تاران-ی پایتەختی وڵاتەکە گەیشتوەتە 30 ملیۆن تمەن کە دەکاتە نزیکەی (600) دۆلار.

بە وتەی باقری هۆکاری بەرزبونەوەی هێڵی هەژاریی لە تاران زۆربونی رێژەی هەڵاوسانی ئابورییە لە دوو ساڵی رابردودا و گرانبونی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان و کرێی خانو چینی ناوەڕاستی دانیشتوی تارانی بەرەو هەژاریی بردوە.

لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتوە هێڵی هەژاریی لە ئێران 21 ملیۆن تمەنە و هەر خێزانێکی سێ بۆ چوار کەسی ئەگەر داهاتی لە 400 دۆلار کەمتر بێت لە ژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.

لە ئێستادا لانیکەمی موچەی کارمەند و کرێکاران لە ئێران بە نزیکەی هەشت ملیۆن تمەن دەستنیشان کراوە کە بە دۆلار دەکاتە نزیکەی 160 دۆلار.

بانکی جیهانی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردوە کە ئێران لە ریزبەندی ئەو 10 وڵاتی جیهانە کە زۆرترین بەرزبونەوەی نرخی خۆراک و هەڵاوسانی ئابوریی تۆمار کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش