بەرهەمەکانی ئاژەڵداریی لە کرماشان دەگاتە 550 هەزار تۆن

لە ساڵێکدا 400 هەزار تۆن شیر لە کرماشان بەرهەم دەهێنرێت

11 مانگ لەمەوپێش



بەرهەمی ئاژەڵداریی پارێزگای کرماشان دوو هێندەی پێویستیی ئەو پارێزگایە بەرز دەبێتەوە دەگاتە زیاتر لە نیو ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا.

سیروس نەورۆزی، جێگری بەڕێوبەری بەرهەمەکانی ئاژەڵداریی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ بەرهەمی ساڵانەی ئاژەڵداریی پارێزگاکە دەگاتە 550 هەزار تۆن کە 400 هەزار تۆنی شیرە.

ئاماژەی بەوە کردوە کە لە ساڵێکدا 40 هەزار تۆن گۆشتی سور و 70 هەزار تۆن گۆشتی مریشک لە کرماشان بەرهەم دەهێنرێت.

نەورۆزی وتویەتی: 550 کێڵگەی مریشک و پەلەوەر لە کرمانشان هەیە کە بەرهەمەکەی دوو هێندەی پێویستیی پارێزگاکەیەوە بۆیە بەشێکی زۆری رەوانەی پارێزگاکانی ئێران دەکرێت.

وتیشی هەر لە کرماشان 644 هەزار سندوقی هەنگ هەیە کە بەرهەمی هەنگوینیان دەگاتە زیاتر لە هەشت هەزار تۆن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش