هاوردەی چین لە ئێرانەوە 68% کەم دەکات

هەناردەی چین بۆ ئێران 40% بەرز دەبێتەوە

11 مانگ لەمەوپێش



گومرگی چین بڵاوی کردەوە؛ هاوردەی وڵاتەکەی لە ئێران کەمی کردوە و لە بەرامبەردا هەناردە بۆ ئەو وڵاتە بەرز بوەتەوە.

بە پێی ئامارێک کە گومرگی وڵاتی چین بڵاوی کردوەتەوە؛ لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەهای ئاڵوگۆڕی کاڵای ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران گەیشتوەتە شەش ملیارد و 470 ملیۆن دۆلار.

هاوردەی چین لە ئێرانەوە لەو پێنج مانگەدا 68% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە سێ ملیارد و 190 ملیۆن دۆلار لە ساڵی رابردودا بۆ یەک ملیارد و 900 ملیۆن دۆلار لە ئەمساڵدا کەمی کردوە کە پەیوندیی بە کەمکردنەوەی کڕینی نەوت لە ئێرانەوە هەیە.

لە بەرامبەردا و بە پێی ئامارەکان؛ هەناردەی چین بۆ ئێران لەو پێنج مانگەدا 40% بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بە بەهای چوار ملیارد و 600 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئێران کردوە.

چین لە پێنج مانگی سەرەتای ساڵی رابردودا بە بەهای سێ ملیارد و 280 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئێران کردبو کە ئەو بڕە لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بۆ چوار ملیارد و 600 ملیۆن دۆلار بەرز بوەتەوە.

گومرگی چین بەهۆی سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران بڕی هاوردەی نەوت لەو وڵاتەوە وەک کاڵا لەقەلەم دەدات و بە پێی ئامارەکانی گومرگەکە ئاستی هاوردە یان کڕینی نەوت لە ئێرانەوە بەشێوەی بەرچاو تا سنوری 70% کەمی کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش