دۆخی ژنان و کچانی ئێران تەنها لە ئەفغانستان و چاد و جەزاییر باشترە

ئێران خراپترین ریزبەندی جیهانی لە یەکسانیی رەگەزیی تۆمار دەکات

ژمارەیەک خوێندکاری دەرچوی زانکۆ لە ئێران

11 مانگ لەمەوپێش



ئەنجومەنێکی نێودەوڵەتیی ئاشکرای دەکات ئێران لە روی جیاوازیی رەگەزییەوە گەشەی بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینیوە و لە نێوان 146 وڵاتدا دەکەوێتە ریزبەندی 143یەمین وڵاتی جیهان کە کەمترین یەکسانیی تۆمار کردبێت.

ئەنجومەنی ئابوریی جیهان لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا بڵاوی کردەوە کە وڵاتی ئێران لە روی نایەکسانیی رەگەزییەوە یەکێکە لەو وڵاتانەی زیاترین نادادپەروەریی نێوان (نێرینە و مێینە)ی لە سەرجەم بوارەکانی کۆمەڵگەدا هەیە.

ئەو ئەنجومەنە ئاماژەی بەوە کردوە؛ ئێران لە نێوان نۆ وڵاتی باشوری ئاسیا دەبێتە هەشتەم وڵات کە بە پێوەرە جیهانییەکان کەمترین یەکسانیی لە نێوان دوو رەگەزی نێرینە و مێینەدا هەیە.

لە روی بەشداریی ئابورییەوە ژنان و کچان لە ئێران کەمترین هەڵیان بۆ کارکردن هەبوە و ئەوەش وای کردوە ئاستی یەکسانیی وڵاتەکە لەو بوارەدا بگاتە 144یەمین و تەنها لە جەزاییر و ئەفغانستان دۆخی باشتر بوە.

کۆماری ئیسلەند یەکەم وڵاتی جیهانە کە رەچاوی زۆرترین یەکسانیی رەگەزیی کردوە و ئەمریکا دەکەوێتە ریزبەندی 29 لە نێوان 146 وڵاتی جیهاندا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش