ئێران نەوت بە چایی ئاڵوگۆڕ دەکات

وڵاتێک بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار چایی بۆ ئێران رەوانە دەکات

رێککەوتنی نێوان سریلانکا و ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی نەوت لە بەرامبەر چایی

11 مانگ لەمەوپێش



بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران ئەو وڵاتە ناتوانێت قەرزەکانی بە شێوەیەکی فەرمی وەرگرێتەوە و ناچارە پارەی فرۆشتنی نەوتەکەی بە کاڵای دیکە ئاڵوگۆڕ پێبکات.

وڵاتی سریلانکا کە 250 ملیۆن دۆلاری پاڕەی کڕینی نەوتی ئێران قەرزارە بڕیاری داوە بە رێککەوتنێکی دوولایەنە مانگانە بە بەهای پێنج ملیۆن دۆلار چایی رەوانەی ئێران بکات.

بە پێی زانیارییەکان؛ سریلانکا لە ماوەی 48 مانگدا و لە بەرامبەر 250 ملیۆن دۆلاردا مانگانە بە بەهای پێنج ملیۆن دۆلاریی چایی رەوانە دەکات بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕە چاییەوە بۆ کەمتر لە دوو ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا کەمی کردوە.

ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) ئاشکرای کردوە؛ بەهۆی بەرنامە موشەکی و ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ژمارەیەک سزای نێودەوڵەتیی دژی ئێران سەپێنراوە کە رەوانەکردنی پارەی بۆ سەر ئەژمارە بانکییەکانی ئەو وڵاتە راگرتوە و ئێران بە ناچاریی داهاتی فرۆشی نەوتەکەی بە کاڵا ئاڵوگۆڕ پێدەکات.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەش کردوە ؛ لە ساڵی 2021 سریلانکا و ئێران رێککەوتون لەسەر ئاڵوگۆڕی نەوت بەرامبەر چایی.

جواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندوە؛ لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی جیهان رێککەوتنیان کردوە بۆ ئەوەی نەوتیان بۆ رەوانە بکرێت و لە بەرامبەردا شتومەک و کاڵای خۆراکیی بۆ ئێران رەوانە بکرێتەوە.

ئێران پێش سزا نێودەوڵەتییەکانی ساڵی 2018، رۆژانە زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوتی بە شێوەی فەرمی رەوانەی بازاڕەکان کردوە بەڵام لە ئێستادا بە شێوازی نهێنی و بە ناوی وڵاتانی دیکەوە بڕێک لە نەوتەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا ساخ دەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش