بەهۆی ئەمریکاوە قەرزەکانی عێراق رادەستی ئێران ناکرێت

عێراق: هەمو قەرزەکانی غازی ئێران خراوەتە سەر ئەژمارێکی بانکیی

11 مانگ لەمەوپێش



وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند بەهۆی سزاکانی ئەمریکا ناتوانرێت پارەی قەرزی غاز و کارەبا رادەستی ئێران بکرێت.

ئەحمەد موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند؛ وەزارەتەکەیان سەرجەم قەرزەکانی کڕینی غاز لە ئێرانی رادەستی بانکی بازگانیی عێران (TBI) کردوە بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمریکا ناتوانرێت ئەو بڕە پارەیە بچێتە سەر ئەژمارە بانکییەکانی ئێران.

بەرپرسانی ئێران لە ماوەی رابردودا رایانگەیاندبوە؛ دوو ملیارد و 700 ملیۆن دۆلاری فرۆشتنی غاز بە عێراق ئازاد کراوە.

پێشتر بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندبو عێراق زیاتر لە 11 ملیارد دۆلار قەرزاری کارەبا و غازی ئێرانە و ئەگەر ئەو قەرزە رادەست نەکرێت ئەوا گرێبەستی فرۆشتنی رۆژانە 50 ملیۆن مەتر سیجا غاز بە عێراق نوێ ناکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش