کرماشان زۆرترین کاڵای هەناردەی هەرێم و عێراق کردوە

زیاتر لە 40%ی هەناردەی ئێران لە مەرزەکانی کرماشانەوە گوازراوەتەوە

11 مانگ لەمەوپێش



کرماشان دەبێتە یەکەم پارێزگا کە زۆرترین کاڵای ئێرانی لە رێگەی مەرزەکانیەوە بۆ باشوری کوردستان و عێراق رەوانە کردوە.

عەلی ئەسغەر عەباس زادە، سەرپەرشتیاری چاودێری گومرگەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند؛ لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا ئێران بە بەهای یەک ملیارد و 697 ملیۆن و 742 هەزار و 503 دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق کردوە کە 42% لە رێگەی کرماشانەوە بوە.

بە گشتی لەو سێ مانگەدا ئێران بە قەبارەی چوار ملیۆن و 514 هەزار و 726 تۆن کەڵای هەناردەی عێراق کردوە کە یەک ملیۆن و 801 هەزار و 80 تۆنی لە رێگەی مەرزەکانی کرماشانەوە بوە.

بەهای ئەو کاڵایانەی کە لە سنوری کرماشانەوە هەناردەی باشوری کوردستان و شارەکانی عێراق کراوە گەیشتوەتە 704 ملیۆن و 695 هەزار و 300 دۆلار بوە.

کرماشان لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لە روی بەهاوە 42% و لە روی کێشەوە 40%ی سەرجەم هەناردەی کاڵای ئێران بۆ عێراقی بەرکەوتوە و بەوەش بوەتە یەکەم پارێزگا لە ئێران کە زیاترین کاڵای بۆ عێراق هەناردە کردبێت.

زۆرینەی هەناردەی کرماشان لە رێگەی مەرزی پەروێزخان بوە کە بەهاکەی گەیشتوەتە 258 ملیۆن و 140 هەزار و 367 دۆلار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش