زیاتر لە هەشت هەزار تۆن دەرمانی گیایی لە ورمێ بەرهەم دێت

زۆرینەی دەرمانی گیایی لە روەکی خۆڕسک بەرهەم دەهێنرێت

10 مانگ لەمەوپێش



بەپرسێکی ورمێ رایگەیاند ناوچەکە خاوەنی زیاتر لە هەزار جۆری روەک و گژوگیایە کە بەشێکی بەرچاویان بۆ دروستکردنی دەرمان بەکار دەهێنرێن.

خەسرەو شەهبازی، بەڕێوبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ لە ناوچەکانی ئەو پارێزگایە لانیکەم هەزار و 200 جۆری روەک و گژوگیای خۆڕسک هەیە کە 486 جۆریان بۆ دروستکردنی دەرمان بەکار دەهێنرێت.

ئاماژەی بەوە کردوە 90%ی ئەو روەکانە لە ورمێ خۆڕسکن و لە وەرزی گونجاودا کۆ دەکرێنەوە و بە گشتی روەک و گژوگیای تایبەت بە دەرمان لەو پارێزگایە دەگاتە هەشت هەزار و 300 تۆن.

بە وتەی ئەو لە هەر چوار دۆنم زەوی کشتوکاڵی ناوچەکانی ورمێ نزیکەی چوار تۆن و 880 کیلۆ دەرمانی گیایی بەرهەم دەهێنرێت.

لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان 24 کارگەی تایبەت بە دورستکردنی و لەقتونانی روەکی دەرمانی هەیە و بڕیارە لە ساڵی داهاتودا هەزار و 600 دۆنم زەویی دەیکە بۆ کشتوکاڵی روەک و دەرمانی گیایی تەرخان بکرێت.

ورمێ یەکێک لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵییی هەیە وبەهۆی زۆری روەک و دەرمانە گیاییەکانییەوە بە دەرمانخانەی گیایی ناودەبرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش