داهاتی کشتوکاڵی سنە بۆ زیاتر لە یەک ملیارد دۆلار بەرز دەبێتەوە

سنە بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار گەنم دەفرۆشێت

10 مانگ لەمەوپێش



بەرپرسێکی سنە رایدەگەیەنێت کێشەی سەرەکیی جوتیاران کەمیی زەوی کشتوکاڵیی بەرئاوە بەڵام داهاتی بەروبومە کشتوکاڵییەکان زیادی کردوە.

پەیمان ئەسکەندەری، بەڕێوبەری کشتوکاڵی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ داهاتی بەروبومە کشتوکاڵەییەکانی ناوچەکانی ئەو بەشە لە کوردستان دەگاتە یەک ملیارد و 200 ملیۆن دۆلار.

بە وتەی ئەو تەنها داهاتی گەنمی جوتیارانی پارێزگای سنە گەیشتوەتە 300 ملیۆن دۆلار و کاریگەریی زۆری لەسەر ئابوریی و گەشەی کشتوکاڵ لە ناوچەکە هەیە.

هەر بە پێی لێدوانی ئەسکەندەری بەربومی پارێزگاکە 20% زیادی کردوە و 10%ی کۆی گەنمی ئێران لە سنە بەرهەم دەهێنرێت.

ساڵانە 65 بۆ 70 هەزار تۆن شلیک لە پارێزگای سنە بە بەرهەم دەهێنرێت کە دەکاتە 60%ی کۆی بەرهەمی شلیک لە ئێران کە دەگاتە 120 هەزار تۆن و بەوەش یەکەم پارێزگابوە لە ئاستی ئێران کە زیاترین شلیکی بەرهەم هێناوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش