لێدوانی نوێی وەزیری نەوتی عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان دەستپێکردووە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پرسەکە تەکنیکییە، ئێمەش ئامادەین و هەندێک ئامادەکاریش كراوه‌ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە."

لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە و زیانەکان بۆ هەرێمی کوردستان بە شەش ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دوای بڕیارەکەی دەستەی ناوبژیوانی پاریس دێت کە بڕیاریدا دەبێت تورکیا 1.9 ملیار دۆلار وەک قەرەبوو بداتە عێراق بەهۆی ئەوەی لەساڵانی 2014-2018 نەوتی هەرێمی کوردستانی بە ناسایی گواستووەتەوە.

هاوکات وەزیری نەوتی عێراق باسی لە پرۆژەی خۆبژێوی عێراق کرد و وتی، پڕۆژەیان هەیە بۆ وەبەرهێنانی غازی دەرهێنراو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە پارێزگاکانی باکووریشەوە، لەگەڵ تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە سووتانی غاز دەوەستێت و "حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌ رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی راگرتنی سووتانی غاز تاكو‌ پێش ساڵی 2030 كراون."

رۆژی چوارشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2023، محەممەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی حەوتەمین کۆبونەوەی ئاسایی باڵیۆزانی عێراقی کرد کە پێکهاتوون لە باڵیۆزانی عێراق لە وڵاتە جیاوازەکان و هەروەها نێردە و باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی و بیانی لە عێراق و لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا سودانی باسی لەو "دەستکەوتانە" کرد لە بەرنامەی کابینەکەیدا بەدەست هاتوون و وتی، دەرفەتێکی ئومێدبەخش هەیە کە حکومەتی عێراق وەبەرهێنانی تێدا دەکات لە کەرتی نەوت و پیشەسازی ستراتیژی و غازدا، "عێراق دەچێتە بازاڕی غازی جیهانییەوە لە ماوەی 3-5 ساڵدا خۆبژێوی بەدەست دەهێنێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش