بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوویەوە

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لەکاتی داخستنی بازاری دراو لە سلێمانی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوویەوە بەراورد بە کاتی مامەڵەکردن لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو. 

ئەمڕۆ شەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2023، لەکاتی داخستنی بازاڕی دراو لە سلێمانی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوویەوە و 100 دۆلار بەرامبەر 162,750 دینار جێگیر بوو. 

لەناوەراستی ئەمڕۆ و لەدەوروبەری کاتژمێر یەک بۆ دووی دوانیوەڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 163,500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا. 

هاوکات هەر ئەمڕۆ  لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوی سلێمانی و لە پێشنیوەڕۆدا، 100 دۆلار 164,750 دینار کڕین و فرۆشتنی پێوە کرا. 

ماوەی دوو هەفتەیە بەهای دینار ناجێگیرییەکی زۆر بەخۆیەوە بینییوە و چەندین جار لە رۆژێکدا بەرز و نزم دەکات و بانکی ناوەندی لە هەوڵی ئەوەدایە بەهای دینار جێگیر بکات، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیووە. 

بانکی ناوەندی رۆژانی دەوام نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە بە نرخی فەرمی کە 132,000 بۆ هەر 100 دۆلارێک، بەڵام بەپێی وتەی بەشێک لە ئاڵوگۆڕکارانی دراو کە بۆ هاوڵاتی قسەیان کردووە، ئەو بڕە پارەیە ناخرێتە ناو بازاڕەکانی دراوەوە و ئەو ژمارەیە "راست نییە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش