بۆچی نرخی بەنزین و سوتەمەنی لەهەرێم دانابەزێت؟

نرخەكەی بە 25 دینار دادەبەزێت و بە 100 دینار بەرزدەبێتەوە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
ساڵ بەساڵ نرخی بەنزین و سوتەمەنی لەهەرێم گرانتر دەبێت تا سەرەتای 2016 نرخی لیترێك بەنزین بە 500 دیناربوو واتە لەماوەی حەوت ساڵدا نزیكەی دوو هێندە زیادیكردووە، هەرچەندە لەساڵی 2019 نرخی بەنزین دابەزی بەڵام دواتر دیسان بەرزبوەوە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند: زیادبوونی خواست لەسەر غازی ماڵان هۆكاری گرانبوونی نرخەكەیەتی، هاوكات ئەو بڕەی بۆمان دەنێرن كەمە   وتیشی كەم بوونی ئەو ڕێژەیە وایكردووە غازی ماڵان گران بێت.
لەلایەكی دیكەوە بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی سلێمانی بەهاوڵاتی وت:" لەئێستادا تەنها 25 دینار لەبەهای بەنزین بووەتەوە و نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 900 دینارە و موحەسەن هەزار و 125 دینار و سوپەریش بووەتە 1275 دینار".
جێی ئاماژەیە نرخی بەنزین لەهەرێم كاتێك بەرزدەبێتەوە هەندێك جار 100 دینار یاخود زیاتری دەچێتەسەر، بەڵام بۆ دابەزین 25 دینار دێتەخوارەوە بۆ هەر لیترێك.
پێشتر كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی( بەبڕیارێكی دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵوەشاوەتەوە) لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وتبوو: "هۆكاری یەكەم و سەرەكی گرانبوونی نرخی بەنزین قۆرغكارییە چ لەلایەن پاڵاوگەكانەوەو چ لەلایەن بازرگان و خاوەن وێستگەكانەوە، جگە لەوەی هیچ دەزگایەك لەهەرێمی كوردستاندا چاودێری نرخی بەنزین ناكات".
وتیشی: "هەندێك هۆكاری تریش هەن وەك بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارو بەهای نەوت و ئەمانە دەكەنە بیانوو بۆ ئەوەی زیاد لەپێویست نرخەكەی گران بكەن، لەكاتێكدا پاڵاوگە بۆ خۆی نەوتی خاو پەیدا دەكات و بەنرخی بازرگانی دەیفرۆشێت ئیتر حكومەت چیبكات".

"پێویستە حكومەت چاودێری بكات لەڕووی كوالێتییەوەو قازانجەكەی بۆ دیاری بكات و ناكرێت بەمشێوەیە بازاڕی بۆ ئازادبێت و خۆی قازانج بۆ خۆی دیاری بكات، رۆڵی حكومەت لەم پرسەدا خراپەو بووەتە لایەنگیریش ئەگەربێتو لەڕووی نرخ و كوالێتییەوە چاودێری بكرێت نرخی بەنزین كۆنترۆڵ دەكرێت، بەڵام حكومەت مەبەستی نییە". كەریم عەلی وادەڵێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی وتبوو:" چەند چارەسەرێك بۆ ئەم پرسە هەیە، حكومەتی هەرێم خۆی نەوتی خاو بداتە پاڵاوگەكان بەنرخی پاڵپشتی بدرێتە هاووڵاتیان، هەروەها رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراقی كەخاڵێكی زۆر گرنگەو كوالێتی و نرخی بەنزین رێكبخەنەوە تاهەرێمی كوردستانیش لەڕووی سوتەمەنییەوە سەقامگیربێت".

كەریم عەلی ئاماژەی بەوەشكردبوو"هەروەها چاودێرییەكی چڕی پاڵاوگەكان و بازرگانەكان و خاوەن وێستگەكان بكرێت و نرخ و قازانجیان بۆ دابینبكرێت ئەوكاتە كۆنترۆڵی نرخی بەنزین دەكرێت و بەرزی و نزمی روونادات".

لە هەرێمی کوردستان جگە لە بەنزینی بازرگانی، بەنزینی حکومیی هەیە کە بەشێکی حکومەتی عێراق و بەشێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینی دەکەن، بەڵام بۆ وەرگرتنی بەنزینەکە کە لیتری 750 دینارە، شۆفێران دەبێت چەند کاتژمێرێک نۆرەبگرن و لە هەموو جێگەیەکیش بەردەست نییە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش