بانكی ناوەندی عێراق ڕێكاری نوێی ڕاگەیاند، لەسبەینێ وە كاری پێدەكرێت

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سبەینێ وە مامەڵە داراییەکانی ناوخۆی وڵات بە دینار ئەنجامدەدرێن، دەشڵێت ته‌نها چوار لایه‌ن مافی وه‌رگرتنی حه‌واڵه‌ ده‌ره‌كیه‌كانیان به‌دۆلاری كاش هه‌یه‌.
بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دراو و توانا دارایی بانکەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دراوی بیانی بۆ کڕیارەکانیان، بانکی ناوەندیی عێراقی ئەو لایه‌نانه‌ی دیاریکردووە كە بۆ وەرگرتنی حەواڵە دەرەکییەکانیان بە شێوەی کاش دەتوانن مامەڵە بكەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە نێرده ، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان، ڕێکخراوەکان و سەرجەم دەزگا نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کاردەکەن، رێکخراوە مەدەنییە ناحکومییەکان کە لە سکرتاریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران تۆمارکراون، لە ئەگەری ئەوەی لایەنی بەخشەری بیانی مەرجی ئەوە دابنێت کە بڕە پارەی حه‌واڵه‌‌ی بیانی هاتوو بە دراوی دۆلار لە ناوخۆی عێراقدا بدرێت.
بانكی ناوەندی ئەوەشی خستووەتەڕوو: گرێبەستە حکومییەکان کە بە دۆلاری ئەمریکی کاری پێدەکرێت و گرێبەستە بەردەوامەکان بۆ یارمەتییەکان و قەرز و رێککەوتنە دەرەکییەکان، ڕێژه‌ی ٪٤٠ی حەواڵەی هاتوو لە هەناردەکارانی عێراقیه‌کان لە ئەنجامی هەناردەکردنه‌کانیان بۆ دەرەوەی وڵات، بەکارهێنانی دراوی بیانی بۆیان ڕێگەپێدراوە.
" بانکەکان رێگەیان پێدەدرێت ئەو بڕە پارەیەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە وەریانگرتووە بە شێوەی دۆلاری کاش بیگەیەننە کڕیارەکانیان، ئه‌‌و سەرچاوە داهاته‌ی که‌ له‌ بەردەستی بانکه‌که‌یه‌ و بەپێی رێککەوتنی نێوان بانک و کڕیار ده‌درێت، بانکەکان بۆیان نییە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پارەی کڕیاران کە لە دەرەوەی عێراقەوە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی وەریدەگرن بیگۆڕنه‌وه‌ به‌ دراوی دیناری عێراقی تەنها به‌ ڕەزامەندی کڕیار نه‌بێت" بانكی ناوەندی عێراق وادەڵێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش