لێدوانی نوێی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم  

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند كاردەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كە لەمانگی ئاداری ساڵی رابردوەوە وەستێنراوە، بەبێ ئەوەی كاتەكەی دیاری بكات. 
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "كاردەكەین لەسەر پەرەپێدان و زیادیكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و جێبەجێكردنی پلانی پێنج ساڵە بۆ گەیشتن بەئاستی بەرهەمهێنانی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەو هەنگاونان بۆ ئەوەی پێداویستی ناوخۆ لەسوتەمەنی پڕبكەینەوە".
جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند" بۆ زیادكردنی داهاتی وڵات كاردەكەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی هەرێمەوە". 
"كاردەكەنی بۆ زیادكردنی رێژەی بەرهەهێنانی غاز لەكێڵگە نەوتییەكانداو لەماوەی ئەمساڵیشدا 200 ملیۆن پێ سێ جا لەكێڵگە نەوتیەكانی بەسرە لەلایەن كۆمپانیای نەوتی بەسرەوە بەرهەمهێنراوە" جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە وا دەڵێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش