ئەمریكا بودجەی پێشمەرگە كەمدەكاتەوە

4 مانگ لەمەوپێش



ئەمریكا بڕی ئەو بودجەیەی كە مانگانە بۆ مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی دەنێرێت لە 20 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلار كەمكردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش رایگەیاند كەمكردنەوەكە لەمانگی 10ی ساڵی رابردوەوە جێبەجێكراوە، بەڵام تا ئێستا بەئاشكرا دانی پێدا نەنراوە.
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر "ئەو یارمەتییە بۆ پاڵپشتیكردنی مووچەی نزیكەی 54 هەزار پێشمەرگە بەكاردەهێنرێت لە یەكەكانی فەرماندەیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 100 هەزار پێشمەرگەی دیكەش لەو یەكانەدا خزمەت دەكەن كە ڕاستەوخۆ یان پارتی دیموكراتی كوردستان یان یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆنتڕۆڵیان كردوە".
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە ماڵپەڕەكەی ڕاگەیاندوە"كەمكردنەوەی بودجەكە بۆ موچەی هێزەكانی پێشمەرگە لەمانگی تشرینی یەكەمی 2023ەوە كاری پێكراوە بەپێی ئەو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەی كە لە نێوان ئەمریكاو حكومەتی هەرێم واژۆكراوە، بەڵام تا ئێستا بە ئاشكرا دان بە كەمكردنەوەكەدا نەنراوە".
 “هەموو هەوڵێكمانداوە بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری كارگێڕی و نەهێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدان لە وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە، ئامانجی سەرەكیمان چەسپاندن و ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیدا” نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وا دەڵێت.
بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەش بە ماڵپەڕەكەیان وتوە"ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەو بڕە پارەیەی كە مانگانە خەرجی دەكات بۆ پێدانی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە لە 20 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلار كەمكردوەتەوە، كەمكردنەوەكە لە كاتێكدایە گرژییە سیاسییە ناوخۆییەكانی نێوان لایەنە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق بووەتە هۆی ئاستەنگ لە پرۆسەی چاكسازیی پێشمەرگە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش