گەندەڵییەكی 600 ملیۆن دیناری لەهەژمارێكی سەر بەڕژێمی سەدام دەدۆزرێتەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سندوقی گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق رایگەیاند توانیویانە گەندەڵییەكی دوای رووخانی ڕژێمەكەی سەدام بدۆزنەوە كە بریتییە لەڕاكێشانی بڕی 600 ملیۆن دیناری عێراقی سەر بەئەنجومەنی نوێنەرانی هەڵوەشێنراوی سەر بەو رژێمە رووخاوە.
لەمبارەیەوە ئەیمەن داوودی جێگری سندوقەكە لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەداوە "دوای دەستكەوتنی زانیاری وورد لەبارەی بڕە پارەیەكی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی سەر بە رژێمەكەی سەدام و گواستنەوەی بۆ سەر هەژمارێكی لقی ساڵحییەی بانكی رەشید، تیمەكانی سەر بە سندوقەكەمان بەدواداچوونێكی وردیان بۆ ئەم بابەتە كردو توانیان چەند سەرەداوێكی گرنگیان دەست بكەوێت".
" دوای ئەوەی تیمەكەمان بەوردی لێكۆڵینەوەیان لەبارەی جوڵەی هەژماری بانكەكە كرد، بۆمان رونبووەوە كە بەرپرسانی لقی بانكەكە، 12 جار هەستاون بەڕاكێشانی پارە بەبڕی (191،715،508) ملیۆن دینارو دواجاریش بری (406،388،649) ملیۆن دیناریان لە بانكەكە راكێشاوەو دوای ئەوەش هەژمارەكەیان بەتاڵكردۆتەوە" جێگری سندوقی گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق وا دەڵێت.
ئەیمەن داوودی وتیشی"ئەم گەندەڵییە لەمانگی ئابی 2003دا ئەنجامدراوەو رەنگە ئەو بڕە پارەیە گواسترابێتە ناو هەژمارێكی نەناسراوی دیكە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەم كارە لە ئەستۆی بەرپرسی لقی بانكەكە و بەرپرسانی ژمێریاری و كەسانی سەرپشك كراوی ناو لقی بانكەكەدایەو دۆسییەكەش بەپێی مادەی 14ی سندوقی گەڕانەوەی پارەكانی عیراقی ژمارە 9 بۆ ساڵی 2012 رەوانەی دەستەی  دەستپاكی دەكرێت ".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار