لیژنەی دارایی: بودجەی 2024 دەگاتە پەرلەمان

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیژنەی دارایی پەرلەمانی یەكەم كۆبوونەوەكانی دەستپێكردەوەو رایگەیاند بەم زوانە بودجەی 2024 دەگاتە لیژنەكە و بە خێرایی كاروبارە پێویستە یاساییەكانی بۆ ئەنجام دەدرێت و رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی بڵاویكردەوە ئەمڕۆ 15ی كانونی دووەمی 2024، لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی دەستی بەكۆبونەوەكانی كردوەتەوەو لە یەكەم كۆبونەوەشیدا گفتوگۆیان لەبارەی كۆمەڵێك بابەتەوە كردوە.
لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆیدا لیژنەی دارایی پرسی پێداچونەوەی بە كاری لیژنەكە لە وەرزی یاسادانانی پێشوو دیاریكردنی پێشەنگییەكانی قۆناغی داهاتو بەپێی بەرنامەی وزاری تاووتوێ كردوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە "بەمزوانە بودجەی 2024 دەگاتە لیژنەكەو بە خێرایی كاروبارە پێویستە یاساییەكانی بۆ ئەنجام دەدرێت و رەوانەی پەرلەمان دەكرێت بۆ دەنگدان".
"پارەی زیاتریان بۆ پارێزگاكان دابین كردوە لەپێناو جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان، چونكە پێویستە كار لەسەر نەهێشتنی پڕۆژە تەواونەكراوەكان بكرێت" راگەیەنراوەكە وا دەڵێت. 

 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار