زانکۆ حکومییەکان رۆژ بەڕۆژ دەبن بەژێر لافاوی قەیرانەوە

بەشێک لەزانکۆ حکومیەکان خوێندکارەکانیان خۆیان دەستکێش بۆ تاقیگەکانیان دەکڕن

4 مانگ لەمەوپێش



ڤانە حەمە

سەرەڕای نەبوونی خزمەتگوزاری و نۆژەن نەکردنەوەی باڵەخانەی زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکان، هاوکات لەگەڵ پێنەدانی دەرماڵەکانیان، بەشێک لە زانکۆ حکومیەکان « پێداویستیە هەرە سەرەکی و گرنگەکانیشیان» کە  بۆ ئەنجاندانی کارە پراکتیکیەکانیان پێویستیانە بۆ دابین ناکرێت، لە ئەنجامیشدا یان کردە پراکتیەکان ئەنجام نادەن، یاخود خوێندکارەکان و مامۆستاکان خۆیان بەناچاری بەشێکی دابین دەکەن.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یەکێکە لەو زانکۆیانەی سەرەڕای کۆنی باڵەخانە، هۆڵەکانی و بەشە ناوخۆییەکانی، بەدەست نەبوونی کەرەستە و پێداویستیە سەرەکیەکانیەوە دەناڵێنێت، بەجۆرێک لە بەشە پزیشکیەکانیدا تەنانەت دەستکێش کە پێداویستی هەرە سەرەکیە ناتوانرێت لە لایەن زانکۆوە دابین بکرێت، لە ئەنجامیشدا خوێندکارەکان یان وانە پراکتیکیەکە بە ناتەواوی دەخوێنن یان مامۆستاکانیان داوایان لێ دەکەن خۆیان ئەو پێداویستیانە دابین بکەن.

هێڤار سەلمان، خوێندکاری شیکاری نەخۆشیەکانە لە زانکۆی پۆڵیتەکنیک بەهاوڵاتی وت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە تاقیگەکانمان پیداویستیەکان هەبوون بەڵام کەموکوڕی تیابووە یاخود بە جۆرێک بووە کە تەنها مامۆستا کاری کردووە  یان هەر گروپێکمان تەنها یەک کەس کاری کردووە بەهۆی نەبوونی دەستکێش، دواتر خۆمان دەستکێشەکانمان کڕیووە؛ دەشڵێت هەرخۆم تائێستا چوار جار کڕیومە و چەند تەلەبەیەکی دیکەش دوو یان سێ جار کڕیویانە».

ئەو خوێندکارە دەشلێت ساڵی ڕابردوو پێیان وتووین لە ساڵی نوێدا پارەمان بۆ خەرج دەکرێت بەڵام وانەبوو.

لەبارەی خەرج نەکردنی بودجەی تاقیگەکانەوە راگرایەتی کۆلیژی زانکۆش دەڵێت بەهۆی هەبوونی کێشە لە پاکتاوی دارایی ئەو حاڵەتە دروستبووە ولە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی.

زەردەشت غەفور مامۆستای یاریدەدەرە لە هەمان زانکۆ، ئەو دەڵێت « لە تاقیگەکانی دیکەی کۆلیژەکەمان هەمان کێشەمان هەیە، مەعقول نییە زانکۆیەکی گەورە دەستکێش و موادی کارە پراکتیەکانی نەبێت، لەکاتێکدا ئەو زانکۆیە خوێندکاری پارالێڵی هەیە ولەوەش داهات بۆ زانکۆکە بەدەست دێت، پێم وایە ئەو پارەیە بۆ زانکۆکە خەرج ناکرێت».

نەبوونی پێداویستیە سەرەکیەکان لە زانکۆ حکومیەکان و کەموکورتیەکان لەپاڵ چارەسەرنەبوونی کێشە بەردەوامەکانی دیکەی زناکۆکەدان کە دەیان جار خوێندکاران خۆپیشاندانی بەرفراوانیان بەهۆیەوە ئەنجامداوە، لەوانەش کێشەی کۆنی و ناتەواوی باڵەخانەکانیان، نەبوونی ئاوی گەرم و کارەبا و غاز وهەبوونی سەگی بەرەڵا لەناو کەمپی زانکۆکە.

شایستە بەهائەدین یەکێکە لەو خوێندکارانەی لە بەشە ناوخۆیی زانکۆکە دەمێنێتەوە لەبارەی دۆخی بەشە ناوخۆییەکەیان و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانیان بە هاوڵاتی وت، بە بەردەوامی کێشەی ئاوی گەرم وغازمان هەیە، هەندێک جار هەفتەی دوو جاریش ئاوی گەرممان نیە، هەندێک جار بۆ دوو هەفتە چاکی دەکەن و دواتر وەک خۆی لێدەکەنەوە. هاوکات دەشڵێت دەبوایە ئێمە سیستەمی غازی « ئێڵ پی جی»مان هەبوایە، نەوەک خۆمان چەند نهۆم غاز ببەینە خوارەوە و کەزۆربەی جارەکانیش غازەکە نیە.

هاوکات گوڵان ئازاد  کە خویندکاری کۆلێژی فیزیایە لە زانکۆی سلێمانی، دەڵێت زۆرجار بەهۆی کۆنبوون ولەکارکەوتنی ئامێرەکانمان لە تاقیگەکاندا ئامار و داتاکانمان هەڵە دەردەچن و مامۆستا و دکتۆرەکانیشمان خەتاکە دەخەنە سەر ئەستۆی ئێمە. هەروەها دەشڵێت ئەو ئامێرانە زۆر کۆنن و لەکاتی دووەم وەجبە یان سێیەم وەجبەی خویندکارانی ئەم بەشەوە دابین کراون بۆ زانکۆکە.

یەکێکی دیکە لە خوێندکارەکانی زانکۆی سلێمانی کە نەیویست ناوی بهیندرێت وتی،» بەگشتی کێشەیەک و کەموکوڕیەکی سەیر و عەجیب هەیە لە زانکۆکەمان، بەرپرس و ڕاگرەکانی زانکۆکە بەدەم داواکاریەکانمانەوە نایەن کە زۆر جار شتی زۆر ئاسایین». دەشڵێت یەکێک لەو کێشانەی کە خۆم وەک نوێنەرێک کارم زۆر لەسەر کردووە و وەڵامم نەدراوەتەوە، کێشەی هەبوونی سەگی بەرەڵان لەناو زانکۆکەکە کەبەردەوامە وچارەسەرنەکراوە، هەر دوێنێ بە « پازدە سەگەوە» پەلاماری خوێندکارێکی کوڕیان داوە وبرینداریان کردووە». 

ئەم کەموکورتیانەی زانکۆکان لەکاتێکدایە، کە وەرزێکی خویندن بەهۆی بایکۆتی مامۆستایەنەوە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمیی کوردستان فەوتاوە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان ٢٠ زانکۆی حکومی هەیە.


place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش