سەرۆکی ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاوا گەیشتنە ئۆکرانیا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی شوبات، لە دووهەمین ساڵیادی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، رێبەری وڵاتانی کەنەدا، ئیتالیا، بەلژیکا، سەردانی کیێڤ پێتەختی ئۆکراینیان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو وڵاتە دوپاتکردەوە.

جۆستین ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنادا، جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیری ئیتالیا، ئێلکساندر دۆکرۆ سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا، ئورزولا فۆن دێر لاین ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، بە شەمەنەفەر لە پۆڵەنداوە گەیشتنە پێتەختی ئۆکراین.

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا وەک بەرپرسی کاتی گرووپی حەوت دانیشتنێکی ڤیدیۆیی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی دیکەی ئەم گرووپە ئەنجام بدات، بە ئامادەبوونی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، وەک هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی ئەم وڵاتە.

هاوکات  بە پێی راپۆرتێکی رۆیتەرز، جۆ بادین سەرۆککۆماری ئەمریکا لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار دەبیت.

مەبەست لە سەردانەکەی ڕابەرانی ڕۆژئاوا بۆ کیێڤ دەرخستنی هاوسۆزی خۆیانە بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا کە ڕووبەڕووی کەمیی بوونەتەوە لە چەک و تەقەمەنیدا.

هاوکات ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئۆکراین رایگەیاند فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی خراوەتە خوارەوە. فڕۆکەکە لە سەر خاکی رووسیا و لە نیوان شارەکانی رۆستۆڤ و کراسنۆدار کەوتە خوارەوەو ڤیدیۆی ئاگرگرتنی فڕۆکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە. تا ئێستە نازانریت فڕۆکەوانەکەو کەسانی ناو فڕۆکەکە ماون یان نا. ئەم فڕۆکە جەنگییە لەو جۆری A50  یە و فڕۆکەیەکی جەنگی- سیخوڕیە و توانای هەڵگرتنی ١٥ کەسی هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار