حوسییەکان هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی ئەمریکی

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ دووشەمە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە پەرەی فەرمی خۆی لە پێگەی ئێکس رایگەیاند ، رۆژی شەممەی رابردوو حوسییەکانی یەمەن بە موشەکێکی بالیستی دژە کەشتی، هێرشیان کردۆتە سەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئەمریکی لە کەنداوی عەدەن.

هەروەها لە راگەیاندنەکەدا ئەوەش هاتووە ، موشەکەکە بە بێ هیچ زەرەروزیانێک خراوەتە خوارەوە .

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەوەشی روونکردۆتەوە کە لە هەمان رۆژدا ، هێزەکانیان دوو فرۆکەی  بێفرۆکەوانی دیکەیان لە باشووری دەریای سوور خستۆتە خوارەوە و فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی دیکەش بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە خۆی کەوتۆتە خوارەوە.

جێی ئاماژەیە ئەم هێرشانەی چەکدارەکانی حوسی دوای ژمارەیەک هێرشی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دێت کە دوو رۆژ لەمەبەر کرایە سەر 18 بنکە و بارەگای چەکدارەکانی ئەو گروپە .

لەلایەکی دیکەوە رۆژی هەینی رابردوو حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند گەر بێتو هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بەردەوام بێت ئەوا گەرووی باب ئەلمەندەب بە تەواوی دادەخەن ، کە گرنگترین رێرەوی ئاوی بازرگانی جیهانییە و زۆربەی ئاڵۆگۆرە بازرگانییەکانی نێوان ئاسیا و ئەوروپا لە رێی ئەو گەرووەوە ئەنجام دەدرێت .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار