سەرۆکی ئەمریکا: هیوادارین کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەنین

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، هیوادارە تا هەفتەی داهاتو لە غەززە ئاگربەست رابگەیەنرێت، دەشڵێت، هەمو هەوڵێک دەدات بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی بزوتنەوەی حەماس.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە نیویۆرک بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیەوە پێیدراون ھەنگاوەکان بە ئاڕاستەی گەیشتن بە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە نزیکبووەتەوە و گفتوگۆ و دانوستانەکانیش لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریکا و میسر و قەتەر بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە و کۆتایی نەھاتووە.

وتیشی، هەوڵی جدی دەدات بۆ هەوڵدان بە گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی بزوتنەوەی حەماس، ئەوەش رەنگە ببێتەهۆی وەستاندنی شەڕ لە غەززە، هەروەها ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وەستاندنی چالاکییە سەربازییەکان لە غەززە بۆ مانگی رەمەزان.

هەروەها، هۆشداریشیدا لەوەی ئیسرائیل مەترسی لەدەستدانی پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە، بەهۆی زۆری ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینییەکان.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار