کێبڵی ئینتەرنێتی نێوان ئەوروپا و ئاسیا لەلایەن حوسییەکانەوە تەقێندراوەتەوە
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە، گرووپی حوسییەکانی یەمەنی سەر بە ئێران، لەپشت تێکدانی چەند کێبڵێكی پەیوەندییەکانەوەن کە لەژێر دەریای سوور لە کەناراوەکانی یەمەن درێژ دەبنەوە و نیمچەدوورگەی عەرەبی بە ئەفریقا دەبەستنەوە.
ماڵپەڕی سکای نیوز لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە بڵاویکردەوە، گروپی حوسییەکان ئەو هێڵانەی پەیوەندییەکانیان تەقاندەوە کە لە ژێر دەریای سووردا درێژدەبنەوە لە کەناراوەکانی یەمەن و نیمچە دورگەی عەرەبی و ئەفریقا بەیەکەوە دەبەستنەوە و نۆژەنکردنەوەیان زۆرترین هەشت هەفتەی دەوێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پچڕاندنی ئەو هێڵانەی ئینتەرنێت دەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندییە دیجیتاڵییەکانی نێوان ناوچە گەورەکانی جیهان بەتایبەتی لە مەیدانەکەدا مامەڵەی بازرگانی و بانکی.
لە 19ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە حوسییەکان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن دەکەنە ئامانج و دەڵێن، ئامانجیان لەم کارە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.