حوسییەکان بۆ یەکەمجار هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی جەنگی ئەڵمانی

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای ئەڵمانیا رایگەیاند، کەشتییەکی ئەم وڵاتە کە بۆ یارمەتیدان بە سەقامگیربوونی ئاسایشی بازرگانی لە دەریای سوور جێگیرکراوە، بۆیەکەمجار بەرپەرچی هێرشێکی حوسییەکانی داوەتەوە.

ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هێزە هاوبەشەکانی ئەڵمانیا رۆژی چوارشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، شەوی رابردوو کەشتییەکی جەنگی ئەڵمانی بە ناوی "هەسەن" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی خستووەتە خوارەوە.

ئەم دامەزراوە سەربازییە ئاماژەی بەوەکرد "دوای ماوەیەک کەم، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دووەم لە کەشتییەکە نزیکبووەوە، زۆر زوو سیستمی بەرگریی کەشتییەکە چالاککرایەوە و توانیان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بخەنە خوارەوە".

سوپای ئەڵمانیا رایگەیاندووە "لەم هێرشانەدا هیچ زیانێکی گیانی و مادی بە کەشتییەکە نەگەیشتووە و هەمووان سەلامەتن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار