ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکادا گرت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ماڵپەڕی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران رۆژی چوارشەممە 6ی ئازاری 2024 رایگەیاند، ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکادا گرتووە، ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە کە ناوی ADVANTAGE SWEE  لە کەنداوەوە تێدەپەڕی.

ئاژانسی تەسنیم بە ئاماژە بە گەمارۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی دژی کۆماری ئیسلامی باسی لەوەکردووە ئەم گەمارۆیانە بووە بەهۆی ئەوەی رێگری لە فرۆشی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشە پەپوولەییەکان (EB: Epidermolysis Bullosa) بگیردرێت لەلایەن کۆمپانیایەکی سویدییەوە و ئەمە بووە بەهۆی ئەوەی ئەو نەخۆشخانە لە باری جەستەیی و دەروونییەوە زیانی قورسیان پێ بگات.

 

تەسنیم رایگەیاندووە، کەشتی ADVANTAGE SWEE بە بڕیاری دادگاییەک لە تاران دەستی بەسەردا گیراوە و نووسیویەتی "لەسەر سکاڵای نەخۆشە پەپوولەییەکان (EB: Epidermolysis Bullosa) دژی ئەمریکا لە دادگای مافی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە تاران، بڕیار دراوە دەست بە سەر ئەم کەشتییەدا بگیردرێت".

 

تەسنیم هیچ زانیارییەکی زیاتری لەم بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

پێشتر هێزی دەریایی ئەمریکا رۆژی 27ی نیسانی 2023 رایگەیاند ئێران لە دەریای عومان دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە ناوی ADVANTAGE SWEET"دا گرتووە کە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵی لەسەر بووە. هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاندبوو ئەم کەشتییە کاتێک دەستی بەسەردا گیراوە پەیامێکی ناردووە. هێزی دەریایی ئەمریکا هەروەها وتوویەتی ئەم کارەی ئێران دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە.

هەروەها رۆژی 11ی کانوونی دووەمی 2024 ماڵپەڕی تەسنیم رایگەیاند "دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکیدا گرتووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار