وەفدی حەماس بە بێ ئەنجام گفتووگۆکانی قاهیرەی بەجێهێشت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 چەند مانگێکە گفتوگۆکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست لە غەززە بە نێوەندگیری چەند وڵاتێک بەردەوامە لە قاهیرە  ئەمڕۆ وەفدی حەماس کە بەشدار بوو لە گفتووگۆکاندا بەهۆی ڕازی نەبونی ئیسرائیل بە مەرجەکانی کۆبونەوەکانی جێهێشت.

لە راگەیاندندراوی وەفدەکەی حەماسدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکان و هۆکاری ڕێکنەکەوتنیان  هاتووە:" ئیسرائیلییەکان هەموو هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بێ ئەنجام هێشتەوە."

 حەماس داوای لە ئیسرائیل کردووە  کۆتایی بە بە هێرشەکان بهێنرێت و داوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل وڕێگەدان بە فەلەستینییە ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە بۆ خانووەکانی خۆیان کردووە بەڵام داواکارییەکانیان لە لایەن ئیسرائیلەوە ڕەتکراوەتەوە.

جێگەیباسە ئیسرائیل وەفدی بۆ گفتگووگۆکانی قاهیرە نەناردبوو و وتبووی سەرەتا دەیەوێت لیستی ئەو بارمتانەی بە دەست بگات کە هێشتا زیندوون. لە هەمانکاتدا حەماس ئەڵێت گفتگووگۆکان تا گەیشتن بە رێککەوتن بەردەوام ئەبن.

هاوکات گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و راگرتنی جەنگ بەردەوامە بەتایبەت دوای ئەوەی کە نیشانەکانی قات و قڕی لە غەزە دەرکەوتووەو مەترسی ئەوە هەیە خەڵکی غەزە بە هۆی نەبونی خۆراک و ئاوی پاک و سەرچاوە سەرەکییەکانی ژیان بمرن.

مەبەست لە کۆبونەوەکانی قاهیرە ئەوەیە کە وڵاتانی نێودەوڵەتی  هیوادار بوون پێش دەستپێکی مانگی رەمەزان ئاگربەستی ٤٠ رۆژە رابگەیەنرێت، بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار