پوتین نهێنییەک لەبارەی چەکە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی یەکی روسیا، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاند ، سێکۆچکەی ئەتۆمی روسیا لە چاو سێکۆچکەی وڵاتانی دیکە زۆر پێشکەوتووترە.

هەروەها ناوبراو ئەوەشی راگەیاند، " لە راستیدا تەنها ئێمە و ئەمریکییەکان خاوەنی ئەم سێکۆچکە ئەتۆمییەین و لەم رووەوە ئێمە زۆر لە ئەوان پێشکەوتووترین و خاوەنی سیستمێکی ئەتۆمی تازەین، بە شێوەیەکی گشتی لە لایەنەکانی کڵاوە ئەتۆمییەکان و ئامێرەکانی گواستنەوەی ئەو کڵاوانە تا رادەیەک هاوتەریبین، بەڵام سیستمە ئەتۆمییەکەی ئێمە لە چاو ئەمریکییەکاندا زۆر تازەترە".

باسی لەوەشکرد : " ئێمە دەزانین ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەبەردەوامی هەوڵی پێشخستنی سێکۆچکە ئەتۆمییەکانیان دەدەن و ئێمەش هەمان کار دەکەین".

جێی ئاماژەیە مەبەست لە سێکۆچکەی ئەتۆمی ، ئەو چەکە ئەتۆمییە بالیستییانەن کە لە رێگەی فرۆکەی بۆمهاوێژی ستراتیژی و مووشەکی کیشوەربر و ژێردەریاییەکانەوە دەهاویژرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار