لە غەزە جەنگ بەشێوەیەکی کاتی راگیرا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ئازاری ‌٢٠٢٤ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمجار سەرکەوتوو بوو لە پەسەندکردنی پرۆژە بڕیارێکی بۆ "ئاگربەستی خێرا" لە جەنگی غەزە و ئازادکردنی بێ مەرجی بارمتە ئیسرائیلییەکانی لای حەماس.

ئەم پرۆژە بڕیارە لە لایەن ١٠ ئەندامی کاتی ئەنجومەنی ئاسایشەوە داڕێژرابوو و لەلایەن هەریەکە لە جەزائیر، ئێکوادۆر، گینە، ژاپۆن، مالتا، مۆزامبیک، کۆریای باشووری، سییەرالیۆن، سلۆڤێنیا و سویسرا پێشکەشکرا بوو، لە کۆی ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش، ١٤ ئەندام دەنگیان بەم پرۆژەکە دا و ئەمریکا دەنگی سپی بەم پرۆژە بڕیارەدا، بەڵام ڤیتۆی نەکرد.

بەپێی ئەو بڕیارە بێت پێویستە دەستبەجێ و خێرا بە شێوەی کاتی و تا دوای مانگی رەمەزان جەنگ رابگیرێت و حەماس بارمتەکان ئازاد بکات.

نوێنەری رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵیدا لە دەقی رەشنووسی بڕیارنامەکەدا، وشەی ئاگربەستی هەمیشەیی جێگیر بکات، بەڵام هەوڵەکەی بێ ئەنجام بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار