ئێران پێش هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ رووسیای ئاگادارکردبووەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سێ سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی  رۆیتەرزیان راگەیاندووە، پێش هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هۆڵی کۆنسێرت لە نزیک مۆسکۆ لە ٢٢ی ئازار، ئێران رووسیای ئاگادار کردبووە.

رۆژی ٢٢ی ئازار هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر هۆلێكی کۆنسێرت لە رووسیا  نزیکەئ ١٤٤ کەس کوژران و چەکدارانی داعش بەرپرسایەتی ئەم هێرشەی گرتە ئەستۆ.

بەپێی راپۆرتێک کە رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، ئێران چەند رۆژ پێش هێرشەکە رووسیای ئاگادار کردووەتەوە بەوەی کردەوەیەکی تیرۆریستی گەورە لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەیەک بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، چەند رۆژ پێش هێرشە تیرۆریستیەکە لە رووسیا، تاران کۆمەڵێک زانیاری دەرباری ئەگەری هێرشێکی تیرۆریستی گەورە لە رووسیا ، خستبووە بەردەم مۆسکۆ و ئەو زانیاریانەی لە لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بە دەست کەوتبوو کە دەستیان بووە لە تەقینەوەکانی کرمان.

لە مانگی کانوونی دووەمدا و لە ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی، تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە کرمان روویدا و لانیکەم ١٠٠ کەس کوژران و سەدان کەس بریندار بوون و چەکدارانی داعش بەرپرسایەتی هێرەکەی گرتە ئەستۆ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار