هێرشکرایە سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران و 11 کەس کوژران

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی هێرشی هێزەکانی سوپای داد "جەیش العدل" بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە شارەکانی "سەرباز"، "راسک" و "چابەهار" لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان ١١ کەس لە هێزە سەربازییەکان کوژراون.

بەپێی راپۆرتی "ئێرنا" ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی، لەم هێرشەدا کە کاتژمێر ١٠ی شەوی چوارشەممە ٣ی نیسان دەستی پێکرد و بە شێوەی هاوئاهەنگ و هاوکات لە ٣ شار ئەم هێرشانە کراون، ١١ کەس لە هێزە سەربازییەکانی حکوومەت کوژراون . لە هەمانکاتدا ١٦ کەس لە ئەندامی "جیش العدل" لەم هێرشانەدا کوژراون.

جیش العدل، گروپێکی سەربازی سوننە مەزهەبی بەلوچن کە خۆیان بە پارێزەی مافە ئایینزایی و نەتەوەییەکانی نەتەوەی بەلووچ ئەزانن لە ئێران و لە چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەک چالاکی سەربازییان دژی حکوومەت ئەنجامداوە. کۆماری ئیسلامی ئەم گرووپە وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناو دەبات کە بنکەکەیان لە پاکستانە.

بەپێی راگەیاندنی "جیش العدل" تا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پێکدادانەکان هەر بەردەوام بووەو بۆ زیاتر لە ١٠ کاتژمێر لە ناو شاردا جەنگ بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار