ئێران.. باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل پارێزراو نین

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ یەکشەممە ئاژانسی نیمچە فەرمی " تەسنیم"، لە زاری "یەحیا رەحیم سەفەوی" راوێژکاری "عەلی خامەنەیی" رابەری کۆماری ئیسلامی ئیران بڵاویکردەوە، لە ئێستا بەدواوە هیچ یەک لە باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە جیهاندا پارێزراو نین.

ئەم قسانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە لە یەکی نیسانی 2024دا ئیسرائیل هیرشێکی ئاسمانی بۆ سەر کونسولییەی ئیران لە ناو جەرگەی دیمەشقی پایەتەختی سوریا ئەنجامدا و لە ئاکامدا ژمارەیەک فەرماندە و کەسایەتی پلە باڵای سوپای پاسدارانی ئێران کوژران.

دوابەدوای هێرشەکەش کۆماری ئیسلامی ئێران بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد و سەرۆک ئەرکانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند:" لەکات و ساتی گونجاودا تۆڵە دەکەینەوە".

دوابەدوای هەرەشەکانی ئێران سوپای ئیسرائیل سەرجەم سەربازەکانی خستە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

جێی ئاماژەیە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسولییەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق ، حەوت ئەندامی پلە باڵای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژران کە لە ناویاندا هەریەکە لە "موحەمەد رەزا زاهیدی" فەرماندەی سوپای قودس لە سوریا و لوبنان و "موحەمەد هادی رەحیمی" دەبینران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار