زیندانییە فەڕەنسییەکانی ئێران ئەشکەنجە دەدرێن

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خێزانی یەکێک لەو هاوڵاتییە فەڕەنسییانەی لە ئێران دەستبەسەرن بە کۆکردنەوەی واژوو هەوڵدەدات هۆشیاری بڵاوبکاتەوە لەسەر دۆخی خوشکەکەی و لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت ئەو زیندانەی خوشکەکەی تێدایە جهەنمە و ئەشکەنجە دەدرێت.

نۆئێمی کۆهلێر، خوشکی سیسیل کۆهلیرە کە زیاتر لە ٧٠٠ رۆژە لەگەڵ هاوسەرەکەی بەبێ دادگایکردن لە ئێران دەستبەسەرە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆ فەردا باسی لەوەکردووە کە بەشی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین وەک جەهەنەم وایە.

نۆئێمی دەڵێت، " سیسیل کۆهلێر و ژاک پاریس (خوشک و هاوسەری خوشکەکەی) لەگەڵ ئەوەی ئەشکەنجە دەدرێن ، ئێستا هەرکامەیان لە ژوورێکی ٩ مەتری لەگەڵ کەسانیتر دەستبەسەرن و کەسەکان بەردەوام دەگۆڕدرێن هەروەها لە ژوورەکەدا ، جێگای خەو، شوێنیپیسای و تەنانەت کورسیەکی لێ نییە. "

لە ئێستادا لە ئێران شەش زیندانی فەڕەنسی هەیە و لەناویاندا سیسیل کۆهلێر مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی و هاوژینەکەی ژاک پاریس، مامۆستای خانەنشین کراوی فەرەنسین کە  بە ڤیزەی گەشتیاری سەردانی ئێرانیان کردبوو لە ڕۆژی ١ی پێنجی ٢٠٢٢ دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ زیندانی ئەڤین.

ئەو دوو هاوڵاتییە فەڕەنسییە بە تۆمەتی پیلانگێری دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و بێ ئەوەی دادگایی بکرێن دەستگیرکراون.

هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا خوشکەکەی سیسیل باسی لەوەشکردووە کە سیسیل کۆهلێر و ژاک پاریس ناتوانن ئازادانە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیانەوە بکەن و باسی دۆخی تەندروستی خۆیان بکەن.

سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفونییەکانیش کە دەیکەن دەڵێت، ئەوان زۆر کەم و کورت پەیوەندیمان پێوە ئەکەن و مانگی ١ جار و بەڕێکەوت تەلەفۆن بۆ یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەمان ئەکەن هاوکات کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ تەلەفۆنکردن، هیچکات پێش بینی ئەوە ناکرێت کەی تەلەفۆن ئەکەن. ماوەی قسەکردنیان زۆر کورتە و نزیک ٥ خولەکە و کۆنتڕۆڵکراوە.

بەشی ٢٠٩ ی زیندانی ئێڤین لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەڕێوە ئەچێت و لە ئێستادا جگە لە هاوڵاتی کورد و ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەری خۆپیشاندانەکانی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی و چەندین هاوڵاتی بیانی شەش هاوڵاتی فەڕەنسیشی تێدا دەستبەسەرە .

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار