جۆن کێربی: پێویستە ئێران فشار بخاتەسەر حەماس

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژی سێ شەممە ٩ی نیسان جۆن کێربی وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، رایگەیاند ئەگەر ئێران خوازیاری ئاگربەستە لە جەنگی غەزە، پێویستەفشار بخاتە سەر حەماس .

قسەکانی جۆن کێربی سەبارەت بە فشارخستنەسەر حەماس لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە کاتێکدایە بەگوێرەی هەواڵێکی سابرین نیوز، کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە  ئەمریکای وتووە   بە مەرجێک دەستبەرداری تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل ئەبێت کە جەنگی غەزە رابگیردرێت و ئاگربەست بکرێت.

سابرین نیوز کە ناوەندێکی هەواڵی سەر بە گرووپی مقاومەی عێراقە و بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی هەواڵ و زانیارییەکان بڵاو ئەکاتەوە، دواتر ئەم هەواڵەی لە پەیج و کەناڵی تایبەتی تێلگرامی خۆی سڕییەوە.

هاوکات دوا بە دوای هیرشی رۆژی ١ی نیسانی ئیسرائیل بۆ سەر بینایی کۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی لە دیمەشق کە بەو هۆیەوە لانیکەم ٧ ئەندامی پلەباڵای سوپای پاسداران کوژران، کۆماری ئیسلامی ئێران  باس لە تۆڵەسەندنەوە ئەکات و ئیسرائیل کەوتۆتە دۆخی ئامادەباشییەوەو باڵیۆزخانەی خۆیان لە بەشێک لە وڵاتان داخستووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار