ژن و مێردێکی عێراقی لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید و تاوانی دژ بە کچانی ئێزدی دەستگیرکران

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی ئەڵمانیا رۆژی چوارشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ رایگەیاند، ژن و مێردیکی عێراقیان دەستگیرکردووە کە گومانی ئەوەیان لەسەرەو تۆمەتبارن بە کۆمەڵکوژی و تاوانی دژی مافی مرۆڤ لەبەر ئەوەی دوو کچی ئێزدییان کردووە بە کەنیزە.

ئەم ژن و مێردە کە ناویا "توانا" و "ئاسیە"یە، تۆمەتبارن بەوەی لە ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧ لە عێراق و سوریا دوو کچی ئێزدیان کردووە بە کەنیزە و دەستدرێژی سێکسیان کردوونەتە سەر و ئازار و ئەشکەنجەیان داون.

پۆلیسی ئەڵمانیا باس لەوەدەکات، ئەم ژن و مێردە بەر لەوەی ساڵی ٢٠١٧ سووریا بەرەو ئەڵمانیا جێ بهێڵن ، دوو کچە ئێزدییەکەیان سپاردووەتە دەست ئەندامانیتری داعش، هەروەها بە وتەی پۆلیسی ئەڵمانیا، هەموو ئەم تاوانانە وەک هەوڵدان بۆ لەناوبردنی ئایینی ئێزدی دێتە ئەژمار و تاوانی دژ بە مافی مرۆڤە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار