چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجە دۆزراوەتەوە کە وادەکات خانە شێرپەنجەییەکان خۆیان لەناو ببەن

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی پێنسلڤانیا ئەو کەسانەی شێرپەنجەی سەر و گەرویان هەیە دەتوانرێت بە لێدانی دەرزی بێهۆشکەری لیندۆکەین بۆ بەشێکی نزیک لە لووە شێرپەنجەییەکان وا لەو خانانە بکەن کەخۆیان خۆیان لەناو ببەن.

پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٢ دا زانایانی زانکۆی پێنسلڤەینیا بۆیان دەرکەوت زۆربەی ئەو نەخۆشانەی شێرپەنجەی گەرو و سەریان هەیە، لەناو خانەکانیاندا پرۆتینی T2Rs یش دەبینرێت ولە دوای ڵێکۆڵینەوەکانیان لەم بابەتە ، پەیوەندییەکی هاوبەشیان لە نێوان چالاککردنی  ئەم پڕۆتینانە بە ماددە یان ئاوێتەیەکی تاڵ وەک دەرزی بێهۆشکەری لیندۆکەین دۆزییەوە کە وادەکات کاریگەرییەکی زۆر لەسەر خانە شێرپەنجەییەکان دابنێت و خانەکان لەناوبچن.

لە هەمانکاتیشدا زانایانی ئەو زانکۆیە بۆیان دەرکەوت زیاد بوونی ئەم جۆرە پرۆتینە پەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ باشتر بوونی دۆخی تەندرووستی نەخۆشەکە و تارادەیەکی باش چارەسەرێکی گوونجاو و لەبارە . 

لە هەمان کاتتدا لە توێژینەوەیەکی دیکەی ئەم زانکۆیە راست و دروستی و گونجاوی ئەم جۆرە چارەسەرە پشتراست کرایەوە و لە ئێستادا زانایان ئومێدێکی زۆریان بەم جۆرە چارەسەرە بەستووەو پێیان وایە ئەم بابەتە رێگە خۆشکەرە تا لە داهاتوودا لە رێی ڵێکۆڵینەوەی زانستی زیاتر بتوانرێت چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشییە سەختەکانی وەک شێرپەنجە بە هەموو جۆرەکانییەوە بدۆزرێتەوە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار