سلێمانی؛ بە گومانی توشبون بە تای خوێن بەربون پشكنینی هاوڵاتییەک رەوانەی بەغداد كراوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی  رایگەیاند، هاوڵاتییەکی کورد لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە گومانی توشبوونی بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون خەوێندراوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨/٤/٢٠٢٤ ڕایگەیاند، بە گومانی توشبونی بە تای خوێنبەربون، هاوڵاتییەكی دانیشتوی شاری کەرکوک لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و لە نەخۆشەكانی دیكە جیاكراوەتەوە.

هاوکات ئەو هاوڵاتییە تەمەنی (23) ساڵە، چەند نیشانەیەکی نەخۆشیی تای خوێن بەربونی تێدایە، بۆ دڵنیابونەوە لە حاڵەتەكەش پشکنینەکەی رەوانەی بەغداد کراوە.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەنجامی پشكنیینەكان لە بەغداد دەكەن.

نەخۆشی تای خوێنبەربوون، لە رێگەی زیندەوەرێکی بچوکەوە، کە ناوی (گەنە)یە، لە ئاژەڵەوە هەڵیدەگرێت و دەیگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا نەخۆشییەکە لەسەر ئاژەڵ دەرناکەوێت، بەڵام کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەكات.

تای خوێنبەربوون، بە چەند شێوازێك دەردەکەوێت، کە بریتین لە (ئیبۆلا، لاسا، دەنگوو، ماربورگ و یەڵۆ فیڤەر)، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەڵێت: رێژەی مردن لەنێو تووشبووان 10٪ بۆ 40٪ـە. ڤایرۆسەکە لە رێگەی ئاژەڵ و مێشوولەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار