د. نەرمین مەعروف: کێشەی تەکنیکی هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھۆکاری دواکەوتنی ناردنی پارەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاشکرادەکات.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، "بەھۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی ھەبووە لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران، بۆیە رەوانەی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستانی کردووەتەوە و جارێکی دیکە وەزارەتی دارایی پێداچوونەوەی بە لیستەکەدا کردووە و کەموکورتییەکانی چارەسەرکردووە و ناردوویەتییەوە بۆ بەغداد، بۆیە وردبینی لیستی مووچە دواکەتووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێدەچێت تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی ھەرێم بخاتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان".

رۆژی 21ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرد و بڕیاربوو پێش کۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی نیسان دابەشبکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش