نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەغدان

3 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەستەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ لە بەغدان بە مەبەستی چاودێریکردنی بەرەوپێشچونی کەیسی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە لە بەغدادن.

کارۆخ عبدوڵا گوڵاوی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هۆکاری سەردانەکەیان بە هاوڵاتی ڕاەیاند، "دەستەیەک لەنوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی وەزارەتی دارایی عێراقمان کرد ، بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی پشتگیری و پشتیوانی وەزارەتی دارایی عێراق و پەڕلەمانتارانی لیژنەی دارایی عێراق و پەڕلەمانتارانی دیکە سەبارەت بە پرسی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لە ەرێمی کوردستان ."

وتیشی، " لەهەوڵداین سبەی پێنج شەممە لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق کۆبینەوە ".

باسی لەوەشکرد کە لەگەڵ  ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی هەرێم کۆبونەتەوەو پێی ڕاگەیاندوون "هەموو داتا و زانیاری وانەبێژانمان بە نووسراو و سیڤی بەزمانی عەرەبی بەشێوەی گرێبەست ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقمان کردوە بۆ تەرخانکردنی دارایی پێویست لەلایان حکومەتی ناوەند بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم دەستبکات بەدامەزراندنی مامۆستایایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست ، لەئێستادا چاوەڕێی وەڵامی فەڕمی حکومەتی فیدڕاڵن ."

ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕاشیگەیاند کە ، دوێنێ سێ شەممە  30 ی4 لەگەڵ هەریەک لە جمال کۆچەر ئەندامانی لیژنەی دارایی عێراق و  سۆران عمر ئەندامانی پەڕلەمانی عێراق سەبارەت بە هەمان پرس کۆبوونەتەوە و لەدانیشتنەکەدا سەرجەمیان پشتیوانی خۆیان بۆ پشتوانی کردنی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم دووپاد کردۆتەوە.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێم 740 ،37 هەزار وانەبێژە پێویستی تەرخانکردنی دارایی بۆ گرێبەست بوونیان زیاتر لە 18 ملیار دیناری مانگانەی پێویستە .

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار