هەپەگە کوژرانی 15 سەربازی تورکیای راگەیاند

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی  هەپەگە رایگەیاند هێزەکانیان هێرشیان کردوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە هەرێمی مەتینا و لە ئەنجامی هێرشەکە 15 سەربازی تورکیا کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی  هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 5/4/2023 کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیدا هێزەکانیان چاودێری جموجوڵی سەربازەکانی تورکیایان لە هەرێمی مەتینا دەکرد.

لە راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتژمێر 7:45 لە مەودایەکی نزیکەوە بە نارنجۆک، چەکی سوک و چەکی نیو ئۆتۆماتیل هێرشکرایە سەر هێزەکانی تورکیا و 15 سەربازی تورکی کوژران و پێنج کەمپ و دو سەنگەر تێکشکێندران.

هەپەگە ئەوەشیخستۆتەڕووکە ، لە رۆژانی 2، 3 و 4ی مانگی (ئایار/5) چیای شەهید رەشید، دەشتی کافیا لە هەرێمی گارە شەش جار بۆردومانکران، هەروەها لوتکەی مەتینا و دەرگەلێی مەتینا سێ جار بۆردومانکران، جگە لەوەش هەرێمی ئاوی لۆلانی خواکورک یەکجار لەلایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە بۆردومانکرا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش