دوو شەپۆلی دیکەی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ئاشکرادەکات و دەڵێت "دوو شەپۆلی دیکەی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی ئایاری 2024، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "پێشبینیدەکرێت بەهۆی هاتنی هەور لە تورکیا و دروستبوونی هەوری ناوخۆیی ئەمرۆ یەکشەممە تاوە باران و هەوره بروسکە دەستپێبکاتەوە سەرەتاش لە ناوچەکانی بادینانەوە دەبێت و دواتر بۆ سنوری هەولێر و ئینجا کۆیە و ئیدارەی راپەرین، دواتر ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دەوروبەریان دەگرێتەوە ئەگەری هەیە بەشێکی ناوچەکانی گەرمیانیش بگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکر، "چەقی کاریگەری ئەم حاڵەتە بە زۆری کاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ بۆ کاتەکانی مەغریب دەبێت لە بەشێک شوێن ئەگەری تاوەبارانی بەهێز هەیە لەگەڵ روودانی هەوره بروسکە و تەرزە وە تەرزەی قەبارە گەورەش ئەگەر کراوەیە بۆ هەندێک شوێنی دیاری نەکراو هاوکات لەکاتی تاوەکاندا خێرایی با زیاد دەکات ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیه لە هەندێک شوێن و دروستبوونی لافاو لە هەندێک شوێن ئەگەرێکی کراوەیە تایبەت ئەو شوێنانەی تاوەی بەهێز دەیانگرێتەوەو مەترسییان لەسەرە".

ئەو شارەزای کەشناسە وتی، "دووبارە لە درەنگانی ئەمشەوە بۆ سبەی دووشەممە بەتایبەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی تری بەرفراوان و چالاکی دەریای ناوەڕاست کە بارانی تر بەو هۆیەوە دەستپێدەکاتەوە بەشێوەی گشتگیر کە تا چوارشەممە کاریگەری دەمێنێتەوە ناوبەناو بۆ چوارشەممەش ئەگەری رێژنەی لابەلا هەیە لەمەودای کاریگەری ئەم شەپۆلەشدا پێشبینی بارانێکی زۆر باشی لێدەکرێت، هەروەها بارانی زۆریش لەو ناوچانە دەبارێت کە لە حاڵەتی پێشتر تێیاندا کەمتر باری بەنسبەت ناوچەکانی تر وەک بیتوێن و پشدەرو کۆیە  پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 4 پلە دادەبەزێتەوە لە شاخە زۆر بەرزەکان ئەگەری بارینی بڕێک بەفر هەیە لەگەڵ رودانی هەورە بروسکەی بەهێز و ئەگەرەکانی روودانەوەی لافاو لەسەر بەشێک ناوچە تایبەت ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە".

وتیشی، "لە هەفتەی دوا تریشدا شەپۆلێکی دیکەی باران دەرکەوتووەتەوە، بەڵام بەهارە و گۆڕانکاریەکان خێرا رووەدەن لەگەڵ جێگیربوونی باسی دەکەین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش