هونەر جەمال: هۆکاری دواکەوتنی مووچە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار روونکردنەوە دەدات و هۆکاری دواکەوتنی بۆ بەغدا دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی ئایاری 2024، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، "ئەوەی لەسەر ئێمەیە کردوومانە و هۆکاری دواکەوتنی مووچە، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقە، هەروەها دەبێت ئەم هەفتەیە پارەی مووچە بگات".

ئاماژەی بەوەداوە، "بەراورد بە مانگەکانی دوو و سێ، نەخێر هیچ پارەیەکی زیادە داوانەکراوە لە حکومەتی عێراق"، روونیشیکردەوە، "ژمارەکە کەمێک زیاترە لەوەی دێت ئێمە 969 ملیار دینارمان داوا کردووە و ئەم مانگەش 970 ملیارمان داوا کردووە، بەڵام عێراق نزیکەی 20 ملیارێکی لێ دەبڕێت کە بەشی خانەنشینانە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش