ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر چوارەم ڕوداوی گەورەی ئاگرکەوتنەوەیە لەمساڵدا

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی بەرگریی شارستانی، زیاتر لە 370 دووکان سووتاون. هاوکات دوو لیژنە بۆ دیاریکردنی زیانە ماددییەکان و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە پێکهێندراون و ئەمە چوارەم ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەیە لەم ساڵدا لەناو بازاڕەکانی هەولێردا.

شەوی رابردوو ئاگرێک لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر دوای نزیکەی سێ کاتژمێر توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، ژمارەیەک هاووڵاتی و کارمەندی بەرگریی شارستانیش بریندار بوون وقایمقامی هەولێر  رایگەیاند، ئێستا مەترسی نەماوە ئاگر دروست ببێتەوە و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە، "بەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی 372 دووکان سووتاون، بەڵام ئەوە ژمارەی کۆتایی نییە."

سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە وتیشی، "تاوەکو ئێستا هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە دیارنییە." 

ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر چوارەم  ڕوداوی گەورەی ئاگرکەوتنەوەیە لەمساڵدا، پێستریش لە ٢٧ـی شوباتی ئەمساڵ، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە، ئەوکات پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ١٦٦ دوکان بەتەواوی سوتاون نزیکەی ٩٠ کەس بەهۆی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێکچووە کە ٢٤ کەسیان رەوانەی نەخۆشخانە کران.

دواتر و لە ٨ـی نیسانی ئەمساڵدا، دووبارە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و ئەمجارە بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٥٠ دوکان سوتان، ئەوەش سێیەم رووداوی ئاگرکەوتنەوە بوو لە بازاڕەکە لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە.

هاوکات لە ٢٣ـی نیسانی ئەمساڵیشدا، ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین دوکان سوتان و کاسبکاران دووبارە زیانێکی زۆریان بەرکەوت.

جێگەیباسە لە سەرجەم رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەدا لەمساڵدا، زیانێکی زۆر بەر کاسبکار و خاوەن دوکانەکان کەوتووە و زۆری ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوەش گومانی لای هاوڵاتییان و کاسبکاران دروست کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

3 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

یەک مانگ لەمەوپێش