پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران هەندێكجار بۆ تاوەباران و بروسکەی ناوبەناو دەگۆڕێت و سبەینێش ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانى زو تاوەبارانی مام ناوەند و هەورە تریشقە ده‌بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران و هەندێک جار بۆ تاوەباران و بروسکەی ناوبەناو دەگۆڕێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هاوکات رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەراورد بە دوێنێ، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەینێ سێشەممە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەکاتەکانی بەیانى زوو تاوەبارانی مامناوەند وهەورەتریشقە لە سنوورى باشووری پارێزگاى دهۆک و سنوورى پارێزگاى هەولێر دەبێت پاشان کاریگەری بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژدەبێتەوە و لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە نزیکەى 1-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

لەراگەیەندراوەکەدا بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دیارییکراوە:

هەولێر : 24

سلێمانی  : 22

دهۆک  : 22

 زاخۆ  : 23

هەڵەبجە : 23

کەرکوک : 28

سۆران : 24

حاجی ئۆمەران : 13

گەرمیان : 29

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار