ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و ئیبراهیم رەئیسی
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانى و ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبونه‌ته‌وه و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌یوه‌ندیى ئابوورى كرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا سەبارەت بە کۆبونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران باسی له‌وه‌كردووه، به‌یانیى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى و ئیبراهیم ره‌ئیسى له تاران كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه له جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیرى ناوخۆ و شاندێكى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون.
وەک لە راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌یوه‌ندیى ئابوورى كردووەتەوە.
باس لەوەشکراوە، "ره‌ئیسى سوپاس و پێزانینى كۆمارى ئیسلامى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و هاریكارییهى پێشكه‌ش به زیاره‌تكارانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه پیرۆزه‌كان له باشورى عێراق ده‌كات له كاتى تێپهڕبونیان به هه‌رێمى كوردستاندا".
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
هه‌ردوو سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ره‌ئيسى، جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/5/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له تاران له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زيرى ناوخۆ و شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌يوه‌نديى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌نديى دێرين و مێژووييى نێوان كۆمارى ئيسلامى و هه‌رێمى كوردستانيان كرد.
سه‌رۆك ڕه‌ئيسى سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلامى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و هاريكارييهى پێشكه‌ش به زياره‌تكارانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه پيرۆزه‌كان له باشوورى عێراق ده‌كات له كاتى تێپهڕبوونيان به هه‌رێمى كوردستاندا. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاسى پشتگيرى و هاريكاريى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكييان له پێويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه.