لافاو لە بەرازیل 74 کەس دەکوژێت و 103 کەسی دیکەش بێسەرووشوێن دەکات

2 هەفتە لەمەوپێش



هەوراز حوسێن
هاوڵاتی، وارشۆ

لە حەوت رۆژی رابردوودا لافاو شاری ریۆ دی گراند دۆ سوول لە بەرازیل گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا 74 کەس گیانیان لەدەستداوە و 103 کەسی دیکەش بێسەرووشوێنن. ئەمە جگە لەوەی دەیان هەزار کەس ئاوارەبوون.

رۆژی یەکشەممە 5-5-2024، حکومەتی بەرازیل رایگەیاندووە، بەهۆی لافاوەوە لانیکەم 74 کەس گیانیان لەدەستداوە و 103 کەسیش بێسەرووشوێنن. هەروەک 88 هەزار هاووڵاتیش لە ماڵەکانیان هەڵبڕاون.

بە گوێرەی ئاماری حکومەتی بەرازیل، لانیکەم 16 هەزار هاووڵاتی ناچار بە ئاوارەبوون بوون. لافاوەکە زیانی گەورەی بە هێڵەکانی گواستنەوە و کارەباش گەیاندووە، لە ئامارێکدا ئەوە خراوەتەڕوو، 800 هەزار هاووڵاتی بەبێ ئاو ماونەتەوە.

ئاستی ئاوی رووباری گواهیبە کە بە نێو ئەو شارەدا دەڕوات 5 مەتر و 33 سانتیممەتر بەرزبووەتەوە، بەمەش بەرزترین ئاستی لە مێژووی پێوانەی ئاستی رووبارەکەدا تۆمارکردووە. لە ساڵی 1941 واتە 83 ساڵ لەمەوبەر ئاستی ئاوەکە 4 مەتر و 76 سانتیممەتر بەرزببووەوە.

بە گوێرەی پەیمانگەی کەشناسیی نیشتمانیی بەرازیل، لە دووشەممەی رابردووەوە لە هەندێک ناوچە زیاتر لە 300 ملیمەتر باران باریوە، ئەوەش هۆکاری لافاوەکەیە.

ئەمە جاری چوارەمە لە کەمتر لە ساڵێکدا رووداوە ژینگەییەکان کارەسات لە بەرازیل دەنێنەوە. لە لافاوی مانگەکانی تەمموز و ئاب و تشرینی دووەمی 2023شدا 75 کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

3 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

یەک مانگ لەمەوپێش