دادگای فیدراڵی وەڵامی سکاڵاکەی مەسرور بارزانیی دایەوە
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی دایەوە و مادەی 2ی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد، ئەو مادەیە پەیوەستبوو بە کەمکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی و دابەشکردنیان بەسەر 4 بازنەدا لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ فەرمانێکی "وەلائی" دەرکرد بە مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەشکراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و هەڵەبجە 3 کورسی).
دادگای فیدراڵی دەڵێت، تا ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە جێبەجێکردنی بڕگەکە بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی 21ی شوباتی 2024، دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق، هەرێمى کوردستان بەسەر چوار بازنەى هەڵبژاردن دابەشکرد، هاوكات لەدانیشتنەکەدا جاسم محەمەد عەبود سەرۆکى دادگاى فیدراڵى عێراق یاساى هەموارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان‌و کۆمسیۆنى هەڵبژاردن‌و ڕاپرسى هەرێمیشى هەڵوەشاندەوە.
هاوكات ڕۆژی 6ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی لەدادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵای لەدژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تۆمارکردو بەسەرپێچیکردنی بڕگەکانی دەستوری عێراق تۆمەتباریدهكاتو داوادەکات، دادگاکە بڕیارێکی بەپەلە دەربکات بۆ ڕاگرتنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو کاتی یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی كه له‌لایه‌ن ئه‌یاد ئیسماعیل پارێزه‌ری ناوبراو ئاڕاسته‌ی دادگای فیدڕاڵی كراوه، له سكاڵاكه‌یدا مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌رپێچی ده‌ستور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی كردوه، چونكه كۆمسیۆن له دابه‌شكردنی ژماره‌ی كورسیی بازنه‌كان، پشتی به ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌ستوه نه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی 49ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه".
مه‌سرور بارزانی داواشی له دادگای فیدڕاڵی كردوه، بڕیارێكی به‌په‌له ده‌ربكات بۆ راگرتنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و راگرتنی رێكاره‌كانی كۆمسیۆن تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تاوه‌كو سكاڵاكه‌ی یه‌كلاده‌كرێته‌وه.